Erbil 38°C یەکشەممە 17 ئایار 16:55

دوو کورد توانیان سەرکەون و ببنە پەرلەمانتاری بەریتانیا

یەکێکیان سەر بە پارتی پارێزگاران و ئەوەی دیکەش سەر بە پارتی کارە
کوردستان TV
100%

لەکۆی چوار کاندیدی کورد بۆ پەرلەمانی بەریتانیا، دوو کورد توانیان لەم ھەڵبژاردنەدا سەربکەون و ببنە پەرلەمانتاری بەریتانیا.

نەدیم زەھاوی خەڵکی خانەقینە و سەرکەوتنی بەدەستھێنا؛ لەناو کاندیدە کوردەکان بە کۆکردنەوەی 33 هەزار و 343 دەنگ، توانی زۆرترین دەنگ لەسەر ئاستی کاندیدە کوردەکان بەدەستبهێنێت.

فریاڵ کلارک کوردێکی باکوری کوردستانە و بەھەمان شێوە توانی سەرکەوتن بەدەستبێنێت و بگاتە پەرلەمانی بەریتانیا ، فریاڵ ژمارەی دەنگەکانی 23 هەزارو  240 دەنگ بوو.

ئیبراھیم دوگوز خەڵکی باکوری کوردستانە و نەیتوانی بگاتە پەرلەمانی بەریتانیا و ژمارەی دەنگەکانی ١٥,٢١١ دەنگ بوو.

هەروەها، کاوە بەھەشتیزادە کە خەڵکی رۆژھەڵاتی کوردستانە، نەیتوانی بگاتە پەرلەمانی بەریتانیا و ژمارەی دەنگەکانی حەوت هەزار 749 دەنگ بوو.

بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژارانی پەرلەمانی بەریتانیا، پارتەکەی بۆریس جۆنسن، پارتی پارێزگارانی بەریتانیا بە مسۆگەرکردنی 364 کورسی سەرکەوتنی بەدەستهێنا و بڕیارە پلانی چوونە دەرەوە لە یەکێتی ئەوروپا جێبەجێ بکات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.