فازڵ حاجى وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى هه‌ولێر له ئه‌كاونتى تایبه‌تى خۆى له فه‌یسبووك بڵاویكرده‌وه ، كه به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینى له‌سه‌ر رێگای هه‌ولێر – پیرمام، ئۆتۆمبێلێكی جۆری بی ئێمی تایبه‌ت به‌هۆی تیژڕه‌وی و ته‌ڕبوونی شه‌قامه‌كه به باران بارین، كۆنتڕۆڵی له‌ده‌ستدا و خۆی كێشا به چه‌ند دارێكی جوانكاری و ستوونی كاره‌بادا".
ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، له ئه‌نجامى رووداوه هاتوچۆكه‌دا شۆفێرى ئۆتۆمبێله‌كه به سه‌ختى برینداربوو.
هه‌روه‌ها ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌سه‌ر رێگای نێوان باعه‌درێ - دهۆك دوو رووداوی هاتووچۆ روویاندا و له ئاكامدا 13 كه‌س برینداربوون.
له‌وباره‌وه په‌روه‌ر محه‌مه‌د عه‌لی په‌یامنێرى كوردستان تیڤی له دهۆك پێی راگه‌یاندین كه رووداوی هاتووچۆی یه‌كه‌م به‌هۆی خۆپێكداكێشانی سێ ئۆتۆمۆبیلی له جۆری لاندكرۆزه‌ر و ئه‌ڤیۆ و ئۆپڵ روویانداوه و به‌وهۆیه‌وه پێنج كه‌س بریندار بوون، رووداوی هاتووچۆی دووه‌میش له نێوان دوو ئۆتۆمبێل له جۆری پیك ئه‌پ و ئیلانترا روویانداوه و به‌وهۆیه‌وه هه‌شت كه‌س بریندار بوون.
هه‌روه‌ها په‌یامنێرمان له شوێنی رووداوه‌كه له نزیك گوندی باڵه‌ته گوتی" برینی به‌شێك له برینداره‌كان مه‌ترسیداره و بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی شاری دهۆك گوازراونه‌ته‌وه.
گوتیشی" دوای ئه‌وه‌ی پۆلیسی هاتووچۆمان ئاگاداركردووه‌ته‌وه رووداوی هاتووچۆی دووه‌م له‌به‌ر چاوی خۆیان روویداوه. په‌یامنێرمان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه كه‌شوهه‌وای شوێنی رووداوه‌كه باراناوییه و رێگایه‌كه تاسه‌ی تێدا نییه.
له لایه‌كى تره‌وه نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ینى له رێگای تاسڵوجه - سلێمانی، ئۆتۆمبێلێكی تایبه‌ت له جۆری كیا به‌هۆی تیژڕه‌وی و بێ ئاگایی له دۆخی رێگاكه، رۆیشتووه‌ته سایدی به‌رامبه‌ر و وه‌رگه‌ڕاوه‌و له ئه‌نجامى رووداوى وه‌رگه‌ڕانى ئۆتۆمبێله‌كه‌دا شۆفێره‌كه و دوو سه‌رنشین برینداربوون.
هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى سلێمانى-ش بڵاویكرده‌وه، كه ئه‌مڕۆ هه‌ینى رووداوێكی هاتوچۆ له جۆری پێكدادان له رێگای ژاراوه - قه‌ڵادزێ به‌رامبه‌ر زانكۆی قه‌ڵادزێ روویداو له ئه‌نجامى رووداوه‌كه‌دا دوو هاوڵاتى برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.