سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاندووه ، شه‌وی رابردوو كوڕی وته‌بێژی موقته‌دا سه‌در، رابه‌ری ره‌وتی سه‌در ، له‌هه‌وڵێكی كوشتن له‌به‌غدا رزگاری بووه.
سه‌رچاوه‌كه به ماڵپه‌ری سۆمه‌رییه نیوزی راگه‌یاندووه، چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو كه ماتۆڕسكیلیان پێبووه ته‌قه‌یان به ئاراسته‌ی كوڕی جه‌عفه‌ر موسه‌وی، وته‌بێژی موقته‌دا سه‌در كردووه، له‌وكاته‌ی به‌ناوچه‌ی زه‌عفه‌رانییه له‌به‌غدا تێپه‌ڕێوه.
سه‌رچاوه‌كه بێ ئه‌وه‌ی وورده‌كاری زیاتر ئاشكرا بكات، ته‌نها گوتی: كوڕه‌كه‌ی موسه‌وی له مردن رزگاری بووه.


وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.