Erbil 38°C یەکشەممە 17 ئایار 15:44

خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای ماددە هۆشبەرەکان ده‌کرێت

ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو
کوردستان TV
100%

 بەمەبەستی ئامادەکردنی ڕاپۆرتی هاوبەش لەسەر پڕۆژە یاسای ماده‌هۆشبه‌ره‌كان و كارتێكاره‌ عه‌قڵییه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان-عێراق، لێژنەکانی یاسایی، ناوخۆ، کاروباری کۆمەڵایەتی و کاروباری تەندروستی بە ئامادەبوونی وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان، لە لێژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا سەرجەم ماددە و بڕگەکانی پڕۆژە یاسای ماده‌هۆشبه‌ره‌كان و كارتێكاره‌ عه‌قڵییه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان-عێراق ، بەمەبەستی نووسینەوەی ڕاپۆرتی هاوبەش تاوتوێکران ، و لە دانیشتنی ژمارە ۱۰ی ئاسایی خولی پایزەی پەرلەمانی کوردستان کە بڕیاروایە ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو ۱٦/۱۲/۲۰۱۹ ئەنجامبدرێت خوێندنەوەی دووەمی بۆ دەکرێت.


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.