ناوی باشترینه‌كانی مانگی رابردووی خولی ئینگلته‌را ڕاگه‌یه‌ندراو یانه‌ی لیڤه‌رپول پشكی شێری خه‌ڵاته‌كانی به‌ركه‌وت
سادیۆ مانێی سه‌نیگالی و ئه‌ستێره‌ی ڕێدز خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی خولی ئینگلته‌رای له مانگی تشرینی دووه‌م به‌ده‌ستهێنا، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی له مانگی پێشوو سێ گۆڵی بۆ تیپه‌كه‌ی له ڕكابه‌ریه‌كانی پریمه‌رلیگ تۆماركرد‌و ڕۆڵی یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌ی بینی له سه‌ركه‌وتنه‌كانی لیڤه‌رپول له خوله‌كه‌دا
مانێ له ڕكابه‌ریكردن له‌سه‌ر خه‌ڵاته‌كه پێش هه‌ریه‌ك له جیمی ڤاردی و دێلی ئالی و سۆن هیونگ مین كه‌وت، هاوكات خه‌ڵاتی باشترین ڕاهێنه‌ری خولی ئینگلته‌را بۆ مانگی تشرینی دووه‌م به هه‌مان شێوه بووه به‌شی لیڤه‌رپول، كاتێك یۆرگن كلۆپی ئه‌ڵمانی و ڕاهێنه‌ری یانه‌كه خه‌ڵاته‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا
ئه‌م راهێنه‌ره له‌م وه‌رزه‌دا ڕابه‌رایه‌تی تیپه‌كه‌ی كردووه له به‌ده‌ستهێنانی پازده سه‌ركه‌وتن له كۆی شازده یاری خولی ئینگلته‌را، لیڤه‌رپول تاكه یانه‌یه له‌م وه‌رزه‌ی پریمه‌رلیگ نه‌دۆڕاوه‌و به كۆكردنه‌وه‌ی چلوشه‌ش خاڵ له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دایه، یۆرگن كلۆپ له مانگه‌كانی ئاب و ئه‌یلول هه‌مان خه‌ڵاتی به‌ده‌ستهێنابوو، له مانگی تشرینی یه‌كه‌میش فرانك لامپارد ڕاهێنه‌ری چێڵسی خه‌ڵاته‌كه‌ی برده‌وه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.