خۆپیشاندان له به‌غدای پایته‌ختی عێراق به‌رده‌وامه و به پێی میدیا عێراقییه‌كان هێزه ئه‌منییه‌كان به شێوه‌یه‌كی چڕ له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك بڵاوه‌یان پێكراوه.
به پێی شایه‌تحاڵان كه بۆ میدیا عێراقییه‌كان قسه‌یان كردووه، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ له به‌غدای پایته‌ختی عێراق هێزه ئه‌منییه‌كان به شێوه‌یه‌كی چڕ بڵاوه‌یان پێكراوه و ته‌واوی شه‌قامه سه‌ره‌كی و ده‌ورووبه‌ری مه‌یدانه‌كانی خۆپیشاندانیان ته‌نیوه.
رۆژی هه‌ینی ئه‌حمه‌د سافی نوێنه‌ری عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان له عێراق له گوتاری هه‌ینیدا له شاری كه‌ربه‌لا ڕایگه‌یاند: وه‌ك مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان به تووندی ئیدانه‌ی كوشتن و ده‌ستدرێژی بۆسه‌ر خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ین.
راشیگه‌یاند: خه‌ڵكی عێراق بۆ ئازادی قوربانییاندا. سوپای عێراق نابێت بكه‌وێته ژێر كاریگه‌ری كوشتاری ده‌ره‌كی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، چه‌ندین جار داوامان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ك له ده‌ستی حكومه‌تدا بێ و نابێت چه‌ك له ده‌ستی گروپه‌كاندا بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.