وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، له مانگی ئایاری رابردووه‌وه تا ئێستا چوارده هه‌زار سه‌ربازی دیكه‌یان ره‌وانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كردووه.
مارك ئیسپه‌ر وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كه هێرش و چالاكییه تێكده‌رانه‌كانی ئێران له ناوچه‌كه زیادیان كردووه و به رێگه‌ی راسته‌وخۆی و ناراسته‌وخۆوه هێرشی كردووه‌ته سه‌ر سعودیه و بووه‌ته هۆی په‌كخستنی جووله‌ی ده‌ریایی له گه‌رووی هورمز و هه‌روه‌ها فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی ئه‌مه‌ریكی خستووه‌ته خواره‌وه و هاوكارییه‌كانی بۆ گروپه میلیشیا چه‌كداره‌كان له عێراق و یه‌مه‌ن و لوبنان زیادكردووه، وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌و چالاكییانه و هه‌روه‌ها پابەندبوونمان بۆ هاوپەیمان و هاوبەشەکانمان له ئایاری ئه‌مساڵه‌وه نزیكه‌ی چوارده هه‌زار سه‌ربازمان بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گواستووه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.