سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایگه‌یاند: ئاگرێك له باره‌گایه‌كی حه‌شدی شه‌عبی كه‌وتۆته‌وه‌و تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی توانیویانه ئاگركه كۆنترۆل بكه‌ن.
سه‌رچاوه‌كه به سۆمه‌رییه نیوزی راگه‌یاندووه: ئاگرێك لهكهرهڤانهكانی نێو باره‌گای حه‌شدی شه‌عبی (كه‌تیبه‌كانی ئیمام عه‌لی) له فڕۆكه‌خانه‌ی بن فرناس له باكووری به‌عقوبه له دیاله كه‌وتۆته‌وه‌و زه‌ره‌و زیانێكی ماددی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه و هیچ زیانێكی گیانی لێ نه‌كه‌وتۆته‌وه.
گوتیشی: دوای رووداوه‌كه تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی توانیویانه ئاگره‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن و هۆكاری ئاگركهوتنهوهكهشیان بۆ شۆرتی كاره‌با گه‌ڕاندۆته‌وه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.