محەمەد شیاع سودانی دیاری كراوە تا پۆستی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران وەربگرێت، خۆپیشاندهرانی عێراقی له مهیدانهكانی خۆپیشاندان، رۆژی ههینی و شهممه دهربارهی ههواڵی كاندیدكردنی محهمهد شیاع سودانی بۆ پۆستی سهرۆك وهزیران ههڵوێستی خۆیان راگهیاند و دژی وهستانهوه.
رۆژنامەی شەرقولئەوسەت لە ژمارەی ئەمڕۆ شەممەیدا بڵاوی کردوەتەوە، لەنێو ئەو كەسانەی كە ناویان وەك كاندید بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق هاتووە، تاڕادەیەك لە بەرژەوەندی محەمەد شەیاع سودانی یەكلایی بووەتەوە، کە لەئێستادا ئەندامى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراقە.
یەکێکە لە کاندیدە بەهێزەکان بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سودانیە، کە ئەندامی حزبی دەعوەی نوری مالکیە، بەڵام پێش راسپاردنی، لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە رەتکرایەوە.
بهپێی سهرچاوهكانی ههواڵ بڵاوكرابووهوه سودانی هەر لەدوایی دەست لەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی یەکێک بوو لەو کەسانەی زۆرترین ناوی هاتووە بۆ وەرگرتنی پۆستەکە، خۆیشی هەر زوو روونکردنەوەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەو کاندیدی گەلە و کاندیدی هیچ حزبێک نییە.
وەک ئامادەکارییەکیش بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیرانیش لە چەند رۆژی رابردوودا سودانی دەست لەکارکێشانەوەی لە حزبی دەعوە و و فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا راگەیاند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.