وهزارهتی پهروهردهی حكومهتی ههرێم ڕهتیدهكاتهوه، ناوی قوتابخانهیهكی لهسهر داوای كونسوڵی هیچ وڵاتێك گۆرابێت.
رونکردنەوەیەک لەڕاگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە وە :
هەندێک پەیج لە سۆشیال میدیا دەنگۆیەکیان بڵاوکردۆتەوە کە بەڕێز وەزیری پەروەردە ناوی قوتابخانەی قەندیل ی لەسەر داوای کۆنسوڵی دەوڵەتێک گۆڕیوە بۆ قوتابخانەی چێنەر، ئەم هەواڵە بێ بنەمایە و ئامانجەکانی پشتی ئەو پڕوپاگەندانە ڕوونن، بەکورتی :
1ـ گۆڕینی ناوی قوتابخانە لەدەسەڵاتی بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەیە نەک وەزیر.
2ـ کاتێک وەزیری پەروەردە ئەو هەواڵەی بیست ، لەهۆکارەکەی کۆڵییەوە ، دوو قوتابخانە بەناوی قەندیل هەیە، لەبەر ئەوە ناوەکەی گۆڕدراوە، بەڕێز وەزیری پەروەردە فەرمانیکرد کە ناوی قەندیل بۆ ئەو قوتابخانەیە بگەڕێننەوە و قوتابخانەکەی دیکەش کە دەکەوێتە گوندی قەندیل ناوەکەی بکرێت بە قوتابخانەی گوندی قەندیل.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.