له‌میانى به‌رێوه‌چوونى یارییه‌كانى گه‌ری 17 ى خولی پله‌یه‌كى ئیسپانیا شه‌وى رابردوو هه‌ردوو یانه‌ى بارسێلۆنا و ریال سۆسیداد رووبه‌رووی یه‌ك بوونه‌وه
له‌یارییه‌كه‌دا بارسێلۆنا له‌ده‌ره‌وه‌ى یاریگای خۆی نه‌یتوانى له‌ریال سۆسیداد بباته‌وه و یارییه‌كه‌ى له‌گه‌ڵی به‌كۆتا هێنا به‌یه‌كسان بوون به‌دووگۆل بۆ هه‌ردوولا
دووگۆڵەکەى بارسێلۆنا له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌یاریزانان گریزمان وسوارێز تۆماركران ، دوو گۆله‌كه‌ى سۆسیدادیش له‌لایه‌ن یاریزانان ئۆیارزابال و ئیساک تۆماركران
بەو ئەنجامەش بارسێلۆنا کۆی خاڵەکانی بۆ 35 خاڵ بەرزکردەوە ، بەجیاوازی یەک خاڵ کەوتۆتە پیش ریاڵ مه‌دریده‌وه و هێشتا یارییه‌كه‌ى خۆی له‌م گه‌ڕه‌دا ئه‌نجام نه‌داوه ، ریال مه‌درید كاتژمێر 11 ى ئه‌مشه‌و به‌كاتى هه‌ولێر رووبه‌رووی ڤاڵنسیا ده‌بێته‌وه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.