Erbil 38°C یەکشەممە 17 ئایار 12:09

کۆڵبەرێک به‌گولـله‌ى هێزه‌ ئه‌منییه‌کانى ئێران کوژرا

لە سنووری شنۆی رۆژهه‌ڵاتى كوردستان
کوردستان TV
100%


کۆڵبەرێکی خەڵکی شنۆ لە سنوورەکانی ئەو شارە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا

رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌شه‌وی رابردوو هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری شنۆ و لە شوێنێک بە ناوی ”گەلی گادەران“ دەستڕێژیان لە پۆلێک کۆڵبەر و کاسبکار کردووە و لەئاکامدا کۆڵبەرێک گیانی لە دەست داوە.

راشیده‌گه‌ێنێت ، ناسنامەی ئەو کۆڵبەرەی کە گیانی لە دەست داوە ”عەزیز مەعرووفی“ کوڕی حوسێن و خەڵکی گوندی بێمزورتێ سەر بە شاری شنۆ ڕاگەیەندراوە.

بە وتەی چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار به‌رێكخراوی هه‌نگاوی راگه‌یاندووه‌ ،  ئەو کۆڵبەرە لە مەودایەکی نزیکەوە تەقەی لێکراوە و کوژراوە.

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.