ئه‌مرۆ شه‌ممه 15 ى 12 ى 2019 ، ده‌روازه‌ی نێوده‌وله‌تى حاجی ئۆمه‌ران بڵاوی كرده‌وه ، هه‌ڵساین به گەڕانەوەی یەک بار لە مەوادی کیمیایی لە جۆری میپانۆڵ بە بڕی (22) تەن (885) کیلۆگرام ٬ لە لایەن بنكه‌ی پشكنینی سوته‌مه‌نی حاجی ئۆمه‌ران و بنکەی کۆنتڕۆڵی جۆری حاجی ئۆمەران پشکنینی تاقیگەی بۆی ئەنجام درا بەڵام لە پشکنینی تاقیگەدا دەرنەچوو
رایدهگهیهنهنن ، چونکە لەگەڵ ڕێنماییەکانی وەزارەتی سامانە سرووشتیەكان ناگونجێت بۆ بەکارھێنانی بۆیە لە لایەن لێژنەی هاوبەشی کۆمەڵگا مەوادی کیمیایی لە جۆری میپانۆڵ گەڕێندرایەوە بۆ ووڵاتی ئێران .
هه‌روه‌ها ده‌روازه‌ى نێوده‌وله‌تى حاجی ئۆمه‌ران ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه‌بڕی 46 ته‌ن به‌نزین گه‌رێندرایه‌وه بۆ وڵاتى ئێران دوای ئه‌وه‌ى لە لایەن بنكه‌ی پشكنینی سوته‌مه‌نی و بنکەی کۆنتڕۆڵی جۆری پشکنینی تاقیگەی بۆی ئەنجام درا بەڵام لە پشکنینی تاقیگەدا دەرنەچوو
راشیدهگهیهنن ، چونکە لەگەڵ ڕێنماییەکانی وەزارەتی سامانە سرووشتیەكان ناگونجێت بۆ بەکارھێنانی بۆیە لە لایەن لێژنەی هاوبەشی کۆمەڵگا بەنزینەکە گەڕێندرایەوە بۆ ووڵاتی ئێران .
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.