له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ مالپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه ، وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شت و گوزاری هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت ، قیرتاوكردن له‌شه‌قامی 150 مه‌تری هه‌ولێر ده‌ستى پێكردووه و كاركردنیش له‌شه‌قامه‌كه‌دا به‌رده‌وامه
وه‌زاره‌تى شاره‌وانى رایده‌گه‌ێنێت ، شه‌قامی 150 مه‌تریی هەولێر، پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیژییە لە شاری هه‌ولێر جێبەجێدەكرێت، پڕۆژەكە ده‌كه‌وێته پشت شه‌قامی 120 مه‌تریی هەولێر و بە شێوەی بازنەیی بە چواردەوری هەولێردا هاووڵاتییان دەتوانن هاتوچۆ بكەن.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانى ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه بە تەواوبوونیشی به‌شێكی زۆری ترافیك و بارگرانی ئۆتۆمبێل له شار كه‌م ده‌بێتەوە، هەروەها سیمایەكی جوانیش بە شاری هەولێر دەبەخشێت.
هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌یه‌نن ، كه‌شه‌قامی 150 مه‌تری هه‌ولێر ، شه‌قامێكی خێرایه و شارۆچکەکانی بنه‌سڵاوه، كه‌سنه‌زان، داره‌توو، به‌حركه، مه‌لائۆمه‌ر و رێگەی گوێر و قۆڕیتان و سه‌ركارێز به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.