Erbil 38°C یەکشەممە 17 ئایار 12:09

ژنێک لە سەقز و لاوێک لە مەریوان خۆیان کوشت

ژنه‌كه‌ بە هۆی کێشی خێزانی خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە
کوردستان TV
100%


 ڕۆژی ڕابردوو ژنێکی لە شاری سەقز و لاوێک لە شاری مەریوان خۆیان هەڵواسی و کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.

رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌ ، دوێنێ شه‌ممه‌  ژنێکی لاوی خەڵکی گوندی کارێزەی سەقز بە ناوی ”مەهتاب نووری“ بە هۆی کێشی خێزانی خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

رێكخراوه‌كه‌ رایده‌گه‌ێنێت ، مەهتاب نووری تەمەن ٣٥ ساڵ و دایکی منداڵێکی تەمەن ١٢ ساڵ بووە کە بەهۆی کێشە لەگەل هاوژینەکەی و ئەوەی کە لەلایەن هاوژینەکەیەوە دراوەتە بەر لێدان و کوتان، خۆی کوشتووە.

رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ لەلایەکی دیکەوە و هەمان ڕۆژ، لاوێکی تەمەن ٢٣ ساڵی خەڵکی مەریوان بە ناوی ”شادمان دەریا یار“ بە هۆکارێکی ناڕوون خۆی هەڵواسیوە.


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.