سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاند كه له‌میانی ئۆپه‌راسیۆنێكی هێزه عێراقییه‌كاندا، هه‌شت چه‌كداری رێكخراوی تیرۆریستیی داعش له سنووری پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین، كوژراون.
ئه‌فسه‌رێكی پۆلیسی سه‌ڵاحه‌ددین به پله‌ی نه‌قیب كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت گوتی: له دوو رۆژی رابردوودا، هێزه عێراقییه‌كان ئۆپهراسیۆانێكیان به‌ئامانجی پاكسازییكردنی ناوچه‌كانی رۆژئاوای قه‌زای سامه‌ڕا سه‌ربه پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین له پاشماوه‌كانی داعش ئه‌نجامداوه.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره باسی له‌وه‌یشكرد كه له‌میانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان هێزه عێراقییه‌كان و پاشماوه‌كانی داعش له ناوچه‌یه‌كی رۆژئاوای قه‌زای سامه‌ڕا روویداوه.
ئاشكراشیكرد كه له‌میانی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كاندا، هه‌شت چه‌كداری داعش كوژراون و دوو كارمه‌ندی ئه‌منی برینداربوون.
ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ش دوای ئه‌وه ئه‌نجامدرا كه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر، دوو كرده‌ی خۆكوژی كرانه‌سه‌ر دوو خاڵی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له سنووری پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین و به‌هۆیه‌وه ١١ چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی كوژران كوژران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.