له هه‌ولێر پانێلێك له‌باره‌ی گۆڕانكارییه‌كانی عێراق و ناوچه‌كه و پێگه‌ی كوردستان له‌و گۆڕانكارییانه به‌ڕێوه‌چوو.
مه‌حمود محه‌مه‌د وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌باره‌ی دۆخی عێراق و دوارۆژی هه‌رێمی كوردستان به كوردستان تیڤی راگه‌یاند: ئه‌و ئاڵۆزیانه‌ی كه له عێراق دروست بووه به‌رهه‌می كۆمه‌ڵێك رووداون و پێویسته ئێمه‌ش وه‌ك هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌بین.
وتیشی، پێویسته یه‌كڕیزی نێو ماڵی كورد رێكبخه‌ینه‌وه به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ره‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه حزبی و تاكه‌كه‌سیه‌كان ببینین و كێشه‌كان پێكه‌وه چاره‌سه‌ربكه‌ین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد ده‌مانه‌وێ فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له به‌غدا یه‌كبخه‌ین و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بڕیاره له‌م هه‌فته‌یه‌دا هه‌ر پێنج لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌كه كۆببینه‌وه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.