به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: له‌سه‌ر سكاڵای شه‌ش هاوڵاتی مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی به‌ختیاری تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیرده‌كه‌ن كه به‌بیانوی نۆژه‌نكردنه‌وه‌و دروستكردنی شوێنی نیشته‌جێبوون پاره‌ی له هاوڵاتیان وه‌رگرتووه .
له ڕاگهێندراوهكهدا هاتووه پاش ئه‌وه‌ی چه‌ند هاوڵاتییه‌ك سكاڵایان له‌دژی خاوه‌نی كۆمپانیایه‌ك تۆماركرد، كه به‌ناوی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شوێنی نیشته‌جێبوونه‌وه پاره‌یان لێسه‌ندراوه ، به‌ڵام خاوه‌نی كۆمپانیاكه هه‌ڵاتووه، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی به‌ختیاری لێكۆڵینه‌وه‌كانی ده‌ستپێكردوو دوای چاودێرییه‌كی ورد توانرا تۆمه‌تبار له‌شاری سلێمانی ده‌ستگیربكرێت .
له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (م ، ح ، ع ) خاوه‌نی كۆمپانیای (م ، ه ) ، به‌فه‌رمانی به‌ڕێز دادوه‌رو به‌پێی مادده‌كانی ( 453 ، 456 و 457 ) له‌یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه .
به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كانی پۆلیس خاوه‌نی كۆمپانیاكه پاره‌ی پێشه‌كی لهسكاڵاكاران وه‌رگرتووه بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه و دروستكردنی شوێنی نیشته‌جێبوون ، به‌ڵام دواتر هه‌ڵاتووه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.