رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه كه شەوی ڕابردوو لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری سەقز دایکێک و کچەکەی لە لایەن کەسانێکی نزیک بنەماڵەی خۆیانەوە بە به‌تێزاب هێرش کرایە سەریان و تۆمەتباری سەرەکی دەستبەسەر کرا.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ رایدهگهێنێت ، لە شەقامی سەعدی شاری سەقز، ژنێک لە گەڵ کچە تەمەن 28 ساڵەکەی لە لایەن دوو کەسەوە کە ماتۆریان پێ بوو، کەوتنە بەر پەلامار و تیزاویان بەسەردا پڕژێندرا.
رێكخراوی ناوبراو راشیدهگهێنێت ، ئەو دووژنە لە پشتەوە تیزاویان بسەردا پڕژێندراوە و دوای وەرگرتنی چارەسەریی پێویست چوونەتەوە ماڵی خۆیان و باری تەندروستییان جێگیرە.
حەمید ڕەزایی، فەرماندەی ئیتزامی شاری سەقز لەوبارەوە به‌هه‌نگاوی ڕایگەیاندووە کە، هۆکاری ئەو کارە کیشەی خێزانی بووە و یەکێک لە نزیکەکانیان کە تۆمەتباری سەرەکی بووە، لەوپەیەوەندییەدا دەستبەسەر کراوە.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.