ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 15 ى 12 ى 2019 ، له‌ئاگادارییه‌كدا كه‌له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆیان له‌تۆری كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاویان كردیه‌وه ، فەرمانگەی کارتی نیشتیمانی هەولێر داوا لەهاوڵاتیان دەکات سەردانی فەرمانگەکەیان بکەن بۆ وەرگرتنەوەی کارتی نیشتیمانی.
فه‌رمانگه‌كه رایدهگهێنێت ، داوا لەو هاووڵاتییانه دەكەین، كە سەردانی بەرێوەبەرایەتییەكەمانیان كردووە، بە مەبەستی دەرهێنانی كارتی نیشتیمانی تا بەرواری 2019/12/1 پەنجەمۆریان كردووە، دەتوانن بۆ وەرگرتنەوەی كارتی نیشتمانی سەردانی بەرێوەبەرایەتییەكەمان بكەن.
راشیدهگهیهنن ، بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى كارتى نیشتمانى، پێویسته هاووڵاتییان لە ڕۆژانی یەكشەمە تا پێنجشەممە و لە كاتژمێر 2ی پاش نیوەڕۆ تا وەكوو 6ی ئێوارە، سەردانی بەرێوەبەرایەتییەكەیان بكەن، هه‌روه‌ها پێویستە ئەم پێداویستییانەی خوارەوە لەگەڵ خۆیان ببه‌ن:
1- ڕەگەزنامەی عێراقی (ئه‌سڵى)
2- پێناسەی باری شارستانی (ئه‌سڵى)
3- پسووله (وه‌سڵ)ى وەرگرتنەوەی كارتی نیشتمانی
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.