به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی له ناتوندوتیژی و یاساپارێزی و مامه‌ڵه‌ی مه‌ده‌نیانه له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌رانی عێراق كرده‌وه و هه‌موو هاوكارییه‌كی هه‌رێمی كوردستانی بۆ ئارامی و سه‌قامگیریی عێراق و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، ده‌ربڕی.
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 15/12/2019 له هه‌ولێر، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی كرد له "ڤێنست گیۆم" به‌رپرسی نووسینگه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له هه‌رێمی كوردستان.
له دیداره‌كه‌دا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی دۆخی هه‌رێمی كوردستان و گفتوگۆی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانیی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له به‌غدا و گفتوگۆی هه‌ولێر – به‌غدا، خسته ڕوو.
لای خۆشییه‌وه به‌رپرسی نووسینگه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا سوپاسی ئاسانكاری و هاوكارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی بۆ كاره‌كانی كرد و بایه‌خدانی هه‌رێمی كوردستانی به دۆخی ئاواره و په‌نابه‌ران به‌تایبه‌ت ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له ئه‌نجامی گرژییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سووریاوه ڕوویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه، به‌رز نرخاند و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و هه‌رێمی كوردستانیشی له هاوكاریكردنی په‌نابه‌ران دووپات كرده‌وه.
هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕووداوه‌كانی ناوچه‌كه به‌گشتی و خۆپیشاندانه‌كانی عێراق به‌تایبه‌تی، هه‌روه‌ها دۆخی ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان و ده‌شتی نه‌ینه‌وا، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.