بەپێی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی 11 مانگی رابردووی ئەمساڵ 8983 نەخۆش سەردانی سەنتەری هەرس و جگەریان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆئەنجام دراوە.
لەئامارەكەدا هاتووە 701 نەخۆش ڕەنگكردنی بۆریەكانی زراو و پەنكریاسیان بۆئەنجام دراوە و 2844 هەناوبینی گەدە و هەروەها 1328 نەخۆش هەناوبینی كۆلۆنیان بۆ كراوە.
هاوكات لەماوەی 11 مانگی رابردووی ئەمساڵ لەسەنتەری هەرس و جگەر 900 سۆنەر بۆ نەخۆش كراوە و 363 نازوور و 273 وەرگرتنی نمونە و 113 هێڵكاری سورێنچك و 107 دەركردنی میز لەرێگەی پێست و 206 پشكنینی بەكتریای گەدە ئەنجام دراوە.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.