Erbil 38°C شەممە 21 شوبات 02:45

گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا راگیران

بەهۆی تەمومژەوە
کوردستان TV
100%


فڕۆكەخانەی بەغدا ئاشكرایكرد كە بەهۆی خراپی كەش و هەوای لە ئەنجامی دروستبوونی تەمومژێكی چڕ گەشتە ئاسمانیەكان بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک گەشتەکانیان راگیراوە.

فڕۆخانەی نێودەوڵەتی بەغدا لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەكرد، لەبەرچاوگرتنی خراپی ڕەوشی کەشوهەوا و بوونی تەمەوە، کە بووەتە هۆی ئەوەی فڕۆکەوانەکان توانای بینینیان نەبێت، بڕیاردراوە ئەمڕۆ گەشتە ئاسمانیەکانی فڕۆکەخانەکە بووەستێنن.

باس لەوەش دەکات کاتی گەشتەکان ئەو دەمە دەستپێدەکەنەوە کە توانای بینین باش بێت، داواشکراوە، گەشتیاران تێگەیشتنیان هەبێت بۆ بارودۆخەکە و بڕیارەکە لە بەژەوەندی گیانی ئەوان دراوە.

راشیگەیاند، هەرکاتێک مەودوای بینین گەشتەوە ئاستێک کە لە رووی ستانداردی گەشتکردنەوە گونجاوبێت گەشتەکانیان دەستپێدەکەنەوە.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.