Erbil 38°C شەممە 21 شوبات 02:44

وەزارەتی ناوخۆ: بکوژانی ئەو گەنجەی لە وەسبە هەڵواسرا دەستگیرکران

دوای كوشتنی ته‌رمه‌كه‌یان به‌ ستوونی ترافیك لایته‌وه‌ هه‌ڵواسی
کوردستان TV
100%

وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستگیرکردنی پێنج کەسی بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانەکەی گۆڕەپانی وەسبە راگەیاند.

لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی ناوخۆی عێراقدا هاتووە، پێنج کەس لەوانەی دەستییان هەبووە لە تاوانی کوشتن و هەڵواسینی گەنجێک لە گۆڕەپانی وەسبەی شاری بەغدا دەستگیرکراون.

رۆژی پێنجشه‌ممه‌، 12/12/2019، خۆپیشانده‌ران له‌ گۆڕه‌پانه‌ وه‌سبه‌ "الوثبه‌"ی ناوه‌ڕاستی به‌غدا، دوای ئه‌وه‌ی گه‌نجێكیان به‌بیانووی ته‌قه‌كردن و كوشتنی خۆپیشانده‌ران كوشت، ته‌رمه‌كه‌شیان به‌ ستوونی ترافیك لایته‌وه‌ هه‌ڵواسی.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.