پێشمه‌رگه‌یه‌كی كه‌ركووكی توانی ببێت به پاڵه‌وانی ئاسیا , له ئێستایش سه‌رقالی خۆ ئاماده كردنه بۆ پاله‌وانیه‌تی ئه‌ورپا بۆ ئه‌وه‌ی له كه‌ركووكه‌وه ژماره‌ی پێوانی جیهان بشكێنیت , تاكو ئێتایش 17 مه‌دالیایی ئالتوونی نێوده‌ولاتی هێناوه‌ته‌وه بۆ شاره‌كه , تاكو ئیستایش به دوو جار بووه به‌هێزتین پیاوی ده‌وڵه‌تانى عه‌ره‌ب و ئێستایش به‌هێزترین پیاوی ئاسیایه .
محمد شه‌مسه‌دین عه‌لی كه له دایك بووی سالی 1979یه , له 1997 ده‌ستیكردوه به یاری له‌ش جوانی ئه‌و ده‌ڵێت له سالی 2001 ده‌ستم كردوه وه‌رزشى هێزی له‌ش، تاكو ئێستایش چه‌ندی جار توانیویه‌تی ببێت به پاڵه‌وانى یه‌كه‌م له سه‌ر ئاستی هه‌موو عێراق و دواتر بووه به به‌هێزترین پیاوى عه‌ره‌ب و ئێستایش بووه به خاوانی خه‌لاتی یه‌كه‌می پالاوانیه‌تی هه‌موو ئاسیا .
محمد شه‌مسه‌دین گووتی من له دایك بووی شاری كه‌ركووك به وه‌رزشی هێزی له‌ش تاكو ئێستا 31 جار بوومه به به‌پاڵه‌وان خه‌ڵاتی یه‌كه‌مم به ده‌ست هێناوه كه 28 جار له سه‌ر ئاستی هه‌موو عێراق بوومه به یه‌كه‌م 2 جار له سه‌ر ئاستی ده‌وله‌تانی عه‌ره‌بی پێش 9 مانگیش له‌وڵاتی توكیا بوم پاڵه‌وانى ئاسیا توانیم 9 مهدالیانی زیڕ و بروانامه پاله‌وانیه‌تی ئاستی ئاسیا به ده‌ست بهێنم .
محمه‌د گووتیشی كه جگه له من 3 یاریزانی تر هه‌یه له سه‌ر ئاستی هه‌موو جیهان توانیویانه له به‌رزكه‌ره‌وه ده‌نی 505 كگم به‌رزبكه‌نه‌وه منیش له ئێستادا خاوه‌نی ئه‌و كێشه‌م سوپاس بۆ خوایش هه‌ر ئه‌وه‌یش وای كردوه كه من خاوه‌نی 17 مه‌دالیای زیری نێو ده‌وڵه‌ت بم كه هیچ كه‌سێك پێش من نه‌ی توانیوه ئه‌وه كاره بكات له سه‌ر ئاستی هه‌موو عێراق .
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه هۆكاری سه‌ره‌كی دووركه‌وتنه‌وه‌م له پاڵهوانیهتهكانى یه‌كێتی هێزی له‌ش گرفتی زۆرمان بۆ دروست ده‌كه‌ن ته‌نانه‌ت له پاڵه‌وانێتی ئاسیا به‌ژداریمان پێ ناكات نازانم بۆجی له به‌ر چ هۆكاریكه ! بۆ نموونه من كه به‌شداریم كردوه له ئه‌م پاڵه‌وانیه‌ته له مانگی 2 / 2019 خۆم له سه‌ر ئه‌ركی خۆم چووم هیچ كه‌سێك و لایه‌نێك یارمه‌تیان نه‌دام كاتێك كه به 9 مه‌دالیای زیر و بڕوانامه‌یه‌كی نێو ده‌وڵه‌تى گه‌ڕاومه‌ته‌وه بۆ كه‌ركووك كه‌س لێ نه پرسیوم .
ته‌نانه‌ت سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی عێراقی و كوردستانیش ده‌ست خۆشییهكیشیان لێ نه‌كردووم ، وه‌زرش و لاوانیش هیچ كه‌سێك نه‌ی گووت به خێر بێته‌وه و پیرۆزبایان لێم نهكردنازانم بۆ!
ئه‌و پاڵه‌وانه گووتیشی جگه له خۆم دوو برای تریشم هه‌ن كه له خۆم بچووكتر ئه‌وانیش هه‌مان وه‌زرش ده‌كه‌ن احمد شه‌مسه‌دین برام ئێستا له ولاتی ئه‌لمانیا كه‌متر وه‌رزشه‌كه ده‌كات به‌لام عه‌لی برام هه‌ر له‌گه‌ڵ خۆمه و له ئێستادا له ئاستێكی زۆر باشدایه.جگه له‌وه‌یش من هاوسه‌ره‌كه‌م و كچه‌كه‌م و كورهكهیشم هه‌مان وه‌رزش ده‌كه‌ن .
هاوسه‌ره‌كه‌شم له پاڵه‌وانیه‌تی ئاسیا یه‌كه‌م بوو مه‌دالیای زێر و بروانامه‌ی یه‌كه‌مى به ده‌ست هێنا . محمد گووتیشی من خاوه‌نی هۆڵیی خۆمم كاری زۆر باشم كردوه بۆ ئه‌وه جێ نشینی خۆم داناوه كه له دوای خۆم ببێت به پالاوان هه‌ركه‌سێكیش بزانم بۆ ئه‌وه‌ی دێت ببێت به پاڵه‌وان من زۆر هاوكاری ده‌كه‌م پاره‌ی مانگانه‌ی لێوه‌ر ناگرم , ئه‌گه‌ر باری دارایشی باش نه‌بێت و به‌شێوه‌ی تریش هاوكاری ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ببێت به یه‌كێك له پاڵه‌وانی شاره‌كه‌مان , هه‌ر بۆیه من هه‌موو كاتێك له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كانم تۆزێك توڕه‌م زۆر ماندوویان ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌یه ببن به‌باشترین یاریزان و به‌هێزترین پاڵه‌وان.
ئارام شێركۆ

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.