Erbil 38°C یەکشەممە 17 ئایار 09:54

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار سه‌ردانى شاری سلێمانی ده‌کات

بۆى لەنزیكەوە ئاگاداربوون لە جێبەجێكردنی پڕۆژەكان بێت
کوردستان TV
100%


له‌راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شت و گوزاری هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ئەمڕۆ دووشەممە 16ی كانوونی یەكەمی 2019  ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە یاوەری  بریكاری وەزیر و سەرۆكی دەستەی گشتیی گەشتوگوزار و ژمارەیەك بەڕێوەبەری گشتی سەردانی شاری سلێمانی دەكات.

راشیده‌گه‌یه‌نن ، مەبەستی ئەو سەردانەی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بەدواداچوون و بۆ لەنزیكەوە ئاگاداربوونە لە جێبەجێكردنی پڕۆژەكان و كاروباری فەرمانگەكانی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و هەروەها هەماهەنگی لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار بە جێبەجێكردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی هاووڵاتییان.

له‌كۆتادا وه‌زاره‌تى شاره‌وانى رایده‌گه‌ێنێت ، كه‌ هەر لەمیانەی ئەو سەردانەیدا ژمارەیەك فەرمانگە و پڕۆژەش بەسەر دەكاتەوە.

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.