لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی به‌رده‌وام سه‌ردانی ریستۆرانت و كافتریاكان ده‌كه‌ن و سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ش ده‌ڵێت؛ هه‌ر شوێنێك خواردنه‌وه و نێرگه‌له پێشكه‌ش به نه‌وجه‌وان بكات ده‌ستبه‌جێ داده‌خرێت.
هه‌رێم عه‌بدولڕه‌حمان سه‌رۆكی لیژنه‌ی ریستۆرانت ڕایگه‌یاند؛ به‌مه‌به‌ستی پابه‌ندكردنی ریستۆرانت، كافتریا، كۆفی شۆپی نێرگه‌له وگازینۆكان به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، لیژنه‌ی ریستۆرانتی سه‌ر به‌لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی به‌رده‌وام سه‌ردانی شوێنه‌كان ده‌كات و پشكنینه‌كان له‌روی ته‌ندروستی، ڤێتێرنه‌ری و كوالێتی خزمه‌تگوزارییه‌كان ئه‌نجام ده‌دات، له‌كاتی هه‌بوونی كه‌موكورتی و سه‌رپێچیدا شوێنه‌كه و خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
وتی؛ مۆڵه‌ت، بنه‌مایه بۆ رێگه پێدان بهههرپیشهیهك كه‌سێك ئه‌نجامی بدات، مه‌رجی سه‌ره‌كیی كاركردنه و خاوه‌ن شوێنه‌كان مۆڵه‌ت له‌لایه‌تی په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌پیشه‌كه‌ی وه‌ربگرێت، بۆیه پێویسته ریستۆرانت، كافتریا، كۆفی شۆپی نێرگه‌له وگازینۆكان خاوه‌نی مۆڵه‌تی قائیمقامیه‌ت، ته‌ندروستی و گه‌شتوگوزاربن، نه‌بوونی مۆڵه‌ت شوێنه‌كه روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه.
وتیشی؛ پێویسته شوێنه‌كه پابه‌ند بێت به‌مه‌رجه‌كانی كاركردن به‌گشتی و مه‌رجه ته‌ندروستییه‌كان به‌تایبه‌تی، گرنگی زۆر به پاكوخاوێنی شوێن و ئهوخواردهمهنیانهی پێشكه‌ش به هاوڵاتیان ده‌كرێت، بدات، به‌پێچه‌وانه‌وه به‌سه‌رپێچی ئه‌ژمار ده‌كرێت و پسوڵه‌ی بۆده‌كرێت و روبه‌روی غرامه‌كردن ده‌بێته‌وه.
هه‌روه‌ك وتیشی؛ یه‌كێك له‌و سه‌رپێچییانه‌ی ده‌ستبه‌جێ شوێنه‌كه روبه‌روی داخستن ده‌كاته‌وه، هاتوچۆكردن وپێشكه‌شكردنی خواردنه‌وه و نێرگه‌له‌یه به‌خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ، به‌پێی یاسا ورێنمایهكان پێویسته رێگری له هاتوچۆكردنی نه‌وجه‌وانان بگرن بۆشوێنهكانیان، به‌پێچه‌وانه‌وه شوێنه‌كه و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه كرد؛ ئه‌وكارمه‌ند وكرێكارانهی له ریستۆرانت، كافتریا و كۆفی شۆپی نێرگهلهكان كارده‌كه‌ن پێویسته له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆپاراستنی ته‌ندروستییه‌وه پشكنینیان بۆ ئه‌نجام درابێت و هه‌ڵگری كارتی پشكنین بن تا له‌سه‌لامه‌تی و نهبوننی نه‌خۆشی دڵنیابنه‌وه، كرێكاره بیانییه‌كانیش خاوه‌نی كارتی ڤایرۆسی بن، پاشان رێگه‌به كاركردنیان ده‌درێت.
لیژنه‌ی ریستۆرانت ئه‌ندامه‌كانی له كه‌سانی پسپۆڕ و شاره‌زای فه‌رمانگه‌ی پارێزگا و قائیمقامیه‌تی سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی ئاسایشی ئابووری، گه‌شتوگوزار، ته‌ندروستی، نشینگه‌ی سلێمانی پێكهاتووه.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.