ڕێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه كه هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران له سنووری سه‌رده‌شت كۆڵبه‌رێكی مێرمنداڵیان دایه به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و كوشتیان.
به پێی هه‌واڵه‌كه ئێواره‌ی دوێنێ یه‌كشه‌ممه، هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران له سنووری بێتووشی سه‌رده‌شت ته‌قه‌یان له پۆلێك كۆڵبه‌ر كردووه و له‌ئاكامدا كۆڵبه‌رێك به ناوی "هادی حوسێنی" كه ته‌مه‌نی 17 ساڵان بووه گیانی له ده‌ست داوه.
شایه‌نی باسه ، هادی حوسێنی ئه‌ركی سه‌رپه‌ره‌ستی 4 خۆشكی یچووكتر له‌خۆی به ئه‌ستۆ بووه و هه‌ر بۆیه‌ش ناچار بووه ڕوو له كۆڵبه‌ری بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.