هه‌ڵۆ جه‌باری په‌یامنێری كوردستان رایگه‌یاند ، به‌یانى ئه‌مرۆ لیوای 61 ى ی سوپای عێراق و هێزه ئه‌منییه‌كانى دیكه له‌گه‌ره‌كه كورد نشینه‌كانى كه‌ركوك هه‌ڵمه‌تى گه‌ڕان و پشكنینیان ده‌ست پێكردووه و تا ئێستاش به‌رده‌وامی هه‌یه
په‌یامنێری كوردستان تیڤى راشیدهگهێنێت ، هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ى هێزه ئه‌منییه‌كانى عێراق بۆ سه‌ر گه‌ره‌كه كورد نشینه‌كان ، به‌تۆمه‌تى هه‌بوونى چه‌كه له‌نێو ماڵه‌كاندا و تا ئێستاش چه‌ندین هاوڵاتی كورد ده‌ست گیر كراون
ئه م هه ڵمه ته‌ى هێزه ئه‌منییه‌كانى عێراق له‌كاتێكدا په‌لامار و هێرشه‌كانى له‌سنوری كه‌ركوك زیادی كردووه و چه‌ندین شانه‌ى نووستوی ئه‌و رێكخراوه‌ش له‌گه‌ره‌كه عه‌ره‌بیه‌كانى كه‌ركوك بوونیان هه‌یه ، به‌ڵام هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانى عێراق ته‌نیا بۆ سه‌ر گه‌ڕه‌كه كورد نیشینه‌كان ئه‌نجام دراوه
هه‌ڵۆ جه‌باری په‌یامنێری كوردستان تیڤى راشیدهگهێنێت ، له‌ئێستادا هێزه ئه‌منییه‌كانى عێراق چه‌ندین له‌هه‌ڵمه‌تى گه‌ڕان و ده‌ستگیر كردنى هاوڵاتیانى كورد به‌رده‌وامن و چه‌ندین بازگهش دانراوه
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.