له په‌یامێكدا سه‌رۆك بارزانی، به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی (یوسف قازی)، پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی قازی و ته‌واوی دانیشتوانی شاری مه‌هاباد ده‌كات.
ده‌قی په‌یام
به‌ناوی خودای مه‌زن و دلۆڤان
بۆ خانه‌واده‌ی به‌ڕێزی قازی له مه‌هاباد
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی كاك یوسف قازی - مان پێگه‌یشت و خه‌مباری كردین.
له‌م بۆنه خه‌مناكه‌دا سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه به‌ڕێزه‌كه‌تان و ته‌واوی هاوڕێیانی كاك یوسف و خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی مه‌هاباد ده‌كه‌م و خۆم به هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانم.
له خوای گه‌وره داوا ده‌كه‌م گیانی كاك یوسف بخاته به‌ر ڕه‌حمه‌تی خۆی و دڵنه‌واییش به‌هه‌موولایه‌ك ببه‌خشێت .
انا لله وانا الیه را‌جعون.
مسعود بارزانی
١٦ـی ١٢ـی ٢٠١٩
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.