Erbil 38°C یەکشەممە 17 ئایار 08:58

به‌وێنه‌ ... پرۆژه‌یه‌ک له‌پێناوی قوتابیان راگه‌یه‌ندرا

یەکێتی قوتابیانی کوردستان پرۆژەی (قوتابی خوێنەر) ڕادەگەیەنێت
کوردستان TV
100%


سەنتەری خامە کە بەشی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیریی (ی.ق.ک)ە، پرۆژەیەکی تایبەت بە قوتابیان ڕادەگەیەنێ و بۆ ماوەی یەک ساڵ بەردەوام دەبێ لە سەرتاسەری کوردستان و پرۆژەکە لە پێناوی بەکولتووریکردن و ھاندانی قوتابیانە بۆ خوێندنەوە.

سەبارەت بەم پرۆژەیە ئەندامی مەکتەبی سکرتارییەتی (ی.ق.ک) و بەڕێوەبەری سەنتەری خامە (ھۆگر بەھادین)، گوتی: ئەم پرۆژەیە لە پێناوی ئەوەیە قوتابیان بخوێننەوە و ھانیان بدەین بۆ ئەوەی ھاوڕێی ھەمیشەیی و بەردەوامیان کتێب بێت. ماوەیەکی زۆرە خەریکی ئەم پڕۆژەیەین و ١٨ـی ئەم مانگە ڕایدەگەیەنین.

لەبارەی چۆنییەتیی و چییەتی پرۆژەکەوە بەڕێوەبەری سەنتەری خامە گوتی: پرۆژەکە خۆی دەبینێتەوە لە دروستکردنی کارتێکی داشکان بۆ قوتابیان، ئێمە لە تەواوی شار و شارۆچکەکانی ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ (٣٧) دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوە و کتێبخانە ڕێککەوتووین، داشکانی تایبەت و دیاریکراو بکەن بۆ ھەر قوتابییەکی ھەڵگری ئەم کارتە. لە سەر کارتەکە ناوی ھەموو دەزگا و کتێبخانەکان و ڕێژەی داشکاندنەکان نووسراوە.

سەبارەت بە ماوە و ئامانجی پڕۆژەکە، ھۆگر بەھادین گوتی: پرۆژەکە بۆ ماوەی یەک ساڵە، لە ٢٠١٩/١٢/١٨ تاوەکو ٢٠٢٠/١٢/١٨ کارتەکە کارا دەبێ و قوتابیان دەتوانن سوودمەندبن لەم داشکاندنە، داشکانەکە سەرتاسەرییە و ھەموو کوردستانی گرتۆتەوە. ئێمە ١٨ـی ئەم مانگە پرۆژەکە ڕادەگەیەنین. ھاوکات لەگەڵ ڕاگەیاندنی پرۆژەکە، پێشانگەیەکی سێ ڕۆژە بۆ (٩) دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوە لە ھەولێری پایتەخت دەکەینەوە کە داشکانی گەورە لە کتێب دەکەن.

ھەروەھا لەسەر ئامانجیان لە ئەنجامدانی وەھا پرۆژەیەک، ئەو ئەندامەی مەکتەبی سکرتاریەتی (ی.ق.ک) گوتی: ئامانجی ئێمە بە کولتوورکردنی خوێندنەوەیە، ھاندانی قوتابیانە بۆ ئەوەی بخوێننەوە، ئاشناکردنی قوتابیانە بە ھاوڕێیەکی بەردەوام و باش کە کتێبە. ئێمە لەم جۆرە پرۆژانە بەردەوام دەبین و ئەمە دوا پرۆژە و چالاکی نابێت.

 

111

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.