Erbil 38°C یەکشەممە 17 ئایار 08:58

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان کۆده‌بێته‌وه‌

سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان له‌ به‌غدا به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌بن
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
کوردستان TV
100%

مه‌حمود محه‌مه‌د وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان تایبه‌ت به‌ كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌. 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جیا له‌ كه‌سه‌ یه‌كه‌مه‌كانی ناو پارته‌ سه‌ره‌كییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان له‌ به‌غداش به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌بن. 

وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان وتیشی، کۆبوونەوەکە بۆ کۆدەنگیی لایەنە سیاسییەکان لە بەغدا و دروستکردنی ھاوپەیمانیی کوردستانییە لە پەرلەمانی عێراق. 

پێشووتریش نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ دروستكردنی كۆده‌نگی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان و ریكخستن و یه‌كخستنی ناو ماڵی كورد دوو جار له‌گه‌ڵ كه‌سی یه‌كه‌می لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌ته‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.