Erbil 38°C دووشەممە 23 شوبات 15:43

هاتووچۆی هه‌ولێر بڕیاری قه‌ده‌غه‌کردنی هاتووچۆی بارهه‌ڵگره‌کانی له‌ ناوشار ده‌رکرد

هه‌ر شوفێریك پابه‌ند نه‌بێت توشی سزای یاسایی ده‌بێت
کوردستان TV
#7
100%

فازڵ حاجی، گوته‌بێژی پۆلیسی هاتووچۆی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: له‌ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی جه‌نجاڵی له‌ شه‌قامه‌كانی ناوشار له‌كۆبونه‌وه‌ی په‌ره‌پیدانی هاتووچۆی هه‌ولێر له‌ ڕێكه‌وتی 14/12/2019  و به‌ئاماده‌بوونی پاریزگاری هه‌ولێر بڕیاردرا به‌قه‌ده‌غه‌كردنی هاتنی بارهه‌ڵگره‌كان بۆ ناوشار تاكو كاتژمێر9ی به‌یانی.

له‌ بڕیاره‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێردا هاتووه‌: له‌ به‌رامبه‌رقه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی بارهه‌ڵگره‌كان، قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه‌ به‌رامبه‌ر به‌م دواكه‌وتنه‌یان  و هه‌روه‌ها ڕێگایان پیده‌درێت تاكو كاتژمێر 2ی شه‌و بێنه‌ ناوشار كه‌ پێشتر تاكو كاتژمیر 12 ی شه‌و بوو.

ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌م بڕیاره‌ سه‌رجه‌م ئه‌و بارهه‌ڵگرانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ باره‌كانیان له‌  4ته‌ن به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌یه‌.

هاتووچۆی هه‌ولێر ڕاشیگه‌یاندووه‌: داوا له‌شوفیرانی بارهه‌ڵگر ده‌كه‌ین كه‌ پابه‌ندی بڕیاره‌كه‌ بن وه‌ هه‌ر شوفێریك پابه‌ند نه‌بێت توشی سزای یاسایی ده‌بێت و بڕیاره‌كه‌ش له‌ ڕۆژی 2019/12/21ه‌وه‌ جێ به‌جێ ده‌كریِت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.