سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی کەنەدا لە عێراق دەکات.
ئەمڕۆ دووشەممە 2019/12/16 مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئۆلریک شانۆن باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا ، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پیرۆزیایی لە باڵیۆز شانۆن کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکەیدا.
باڵیۆزی کەنەدا ئامادەیی وڵاتەکەی دەربڕی بۆ هاوکاریکردنی هەرێمی کوردستان و عێراق، بەتایبەتیش سوود وەرگرتن لە ئەزموونی فیدراڵی کەنەدا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.