گۆڤاری تایم چالاكوانی سویدی گریتا ته‌نبێرگ-ی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ وه‌كو كه‌سایه‌تی ساڵی ٢٠١٩ هه‌ڵبژارد.
چاڵاكوانی سویدی گریتا ته‌نبێرگ كه ماوه‌كانی پێشوو له ئینگڵته‌راوه به به‌له‌مێكی ژینگه‌پارێز توانی زه‌ریای ئه‌تله‌نتیك ببڕێت و بگاته نیو یۆرك و له‌وێشه‌وه به‌شداریی له لووتكه‌ی كه‌شوهه‌وا بكات، له‌لایه‌ن گۆڤاری تایمه‌وه وه‌كو كه‌سایه‌تی ساڵی ٢٠١٩ دیاریكرا.
هاوكات ته‌نبێرگ له‌كاتی پێشكه‌شكردنی وتارێكید اله لووتكه‌ی كه‌شوهه‌وا له نیویۆرك، ره‌خنه‌ی توندی له سه‌ركرده‌ی وڵاتان گرت و پێیانی راگه‌یاندبوو كه ئه‌وان بوونه هۆی دزینی خه‌ونه‌كانیان.
گریتا ده‌ستی به پرۆتیستۆ كردنی سه‌ركرده‌ی وڵاتان كرد و له ساڵی ٢٠١٩ هه‌وادارانی گه‌یشته ١.٤ ملیۆن قوتابی.
سه‌رچاوه / ته‌با
كوردستان تیڤی/ كامران

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.