Erbil 38°C دووشەممە 23 شوبات 15:43

قاسم شه‌شۆ: داعشه‌کانی پێشوو گەڕاونه‌ته‌وه‌ سنووری شنگال

له‌نێویاندا ئه‌میریش هه‌یه‌
کوردستان TV
#7
100%


فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردانی ئێزدی له‌ شنگال رایگه‌یاند: حكوومه‌تی عێراق ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ ده‌گەڕێنێته‌وه‌ بۆ شنگال، كه‌ پێشتر داعش بوون و له‌نێویاندا ئه‌میریش هه‌یه‌، بۆیه‌ ئه‌مه‌ به ‌هیچ شێوه‌یه‌ك لای ئێمه‌ جێگه‌ی قبووڵكردن نییه‌ و ڕازی نابین.

قاسم شه‌شۆ، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردانی ئێزدی له‌ شنگال، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان  راگه‌یاندووه‌: ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی پێشتر داعش بوون و شەڕی پێشمه‌رگه‌یان ده‌كرد و دواتر به‌ره‌و ناوچه‌كانی دیكه‌ ڕایان كردبوو، ئێستا جارێكی دیكه‌ به‌ خێزانه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ سنووری شنگال.

قاسم شه‌شۆ گوتیشی: هێزەکانی عێراق خۆیان پارێزگاری له‌و داعشانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ده‌گەڕێنه‌وه‌ بۆ ناوچه‌كه‌ و له‌ناویاندا ئه‌میری داعشیش هه‌یه،‌ كه‌ ئێمه‌ ده‌یانناسینه‌وه‌ و هه‌مووان ناسنامه‌یان لای ئێمه‌ ئاشكرایه‌.

شه‌شۆ باسی له‌وه‌ش كرد: ئه‌مه‌ش به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك جێگه‌ی قبووڵكردن نییه‌ و پێویسته‌ حكوومه‌تی عێراق ڕێگرییان لێ بكات، ئه‌گه‌رنا له‌ هه‌ر شوێنێك بیانبینین ڕازی نابین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مانه‌ هه‌مووی داعش بوونه‌ و ته‌عدایان له‌ ئێمه‌ كردووه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.