Erbil 38°C یەکشەممە 17 ئایار 06:42

به‌تۆمه‌تى دزیکردن و هێرشکردنه‌ سه‌ر فه‌رمانبه‌ری حکومه‌ت 3 تۆمەتبار دەستگیرکران

دەستیش گیرا بەسەر چەكێكی جۆری كڵاشینكۆفدا
کوردستان TV
100%

به‌رێوه‌به‌رایه‌تى  پۆلیسى سلێمانى بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی سەید سادق سێ‌ تۆمەتبار دەستگیردەكەن و دەستیش دەگرن بەسەر چەكێكی جۆری كڵاشینكۆفدا.

راشیده‌گه‌یه‌نن، لەدرێژەی كارو چالاكییەكانی بەش و بنكەكانی سەربەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی سەید سادق سێ‌ تۆمەتباریان دەستگیركرد بەجۆرێك :
تۆمەتبارێك دەستگیركرا بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی كە تۆمەتبار هەستاوە بەدزینی پارەو كەلو پەل و مۆبایل لە هاوڵاتیان.
لەئێستادا تۆمەتبار (ع ، ب ، و ) كەپێشینەی تاوانی دزی هەیە ، بەفەرمانی بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

لەهەڵمەتی گەڕان و پشكنینی شەوانەی مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی سەید سادق تۆمەتبارێك بەپێی ماددەی 21ی چەك دەستگیركرا و دەستیش گیرا بەسەر چەكێكی جۆری كڵاشینكۆفدا كە بە تۆمەتبار بووە.

 پۆلیسى سلێمانى ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌  تۆمەتبارێكی تر دەستگیركرا كە هێرشی كردبووە سەر فەرمانبەری حكومەت لەكاتی دەوامی ڕەسمیدا ، لەئێستادا تۆمەتبار بەفەرمانی بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 229 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە.


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.