Erbil 38°C یەکشەممە 17 ئایار 06:47

سه‌رۆک بارزانى: ئاڵای کوردستان هێمای یەکگرتوویی، ئازادیخوازی، قوربانیدان و ئاشتیخوازیی گەلی کوردستانە

لەم ڕۆژە پیرۆزەدا هەزاران سڵاو لە گیانی پاكی ئەو شەهیدانەی كە لە پێناو ئاڵای پیرۆزی كوردستان گیانی خۆیان بەخت كرد
کوردستان TV
100%

پەیامی سەرۆک بارزانی بەبۆنەی ڕۆژی ئاڵای کوردستان

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان


بەبۆنەی ڕۆژی ئاڵای كوردستان گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی خانەوادەی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و هەموو هاووڵاتیانی خۆشەویستی كوردستان دەكەم. ئاڵای كوردستان هێمای یەكگرتوویی، ئازادیخوازی، قوربانیدان و ئاشتیخوازیی گەلی كوردستانە.


لەم ڕۆژە پیرۆزەدا جەخت لە پەیامی ئاشتی و پێكەوەژیانی گەلی كوردستان دەكەینەوە و، هەزاران سڵاو لە گیانی پاكی ئەو شەهیدانەی كە لە پێناو ئاڵای پیرۆزی كوردستان گیانی خۆیان بەخت كردووە.
بژی كورد بژی كوردستان.


مسعود بارزانی
17ـی 12ـی 2019

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.