له په‌یامێكدا ده‌زگای ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی پارتی دیموركراتی كوردستان، ساڵۆگه‌ری دامه‌زراندنی ته‌له‌ڤزیۆن و ڕادیۆی ده‌روازه له به‌ڕێوه‌به‌ر و ستافی به‌ڕێوه‌بردن و كادیر و كارمه‌ندان و سه‌رجه‌م بینه‌ر و بیسه‌رانی ته‌له‌ڤزیۆنه‌كه پیرۆز ده‌كات.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی ده‌زگای ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی پارتی دیموركراتی كوردستان
هه‌ڤاڵانی به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ر و ستافی به‌ڕێوه‌بردن و كادیر و كارمه‌ندانی ته‌له‌ڤزیۆن و رادیۆی ده‌روازه.
به بۆنه‌ی یه‌كه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زراندنه‌وه و په‌خشی (ته‌له‌ڤزیۆن و رادیۆی ده‌روازه) به سیسته‌مێكی نوێ و پێشكه‌توو و سه‌رده‌میانه له رووی به‌رنامه و پرۆگرام و ته‌كنیكه‌وه، گه‌رمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراسته‌ی ئێوه‌ی به‌ڕێزو بینه‌ران و بیسه‌رانتان ده‌كه‌ین، ئومێده‌وارین هه‌میشه به‌رده‌وام و له پێشكه‌وتندا بن.
دامه‌زراندنی (ته‌له‌ڤزیۆن و رادیۆی ده‌روازه) وه‌كو دوو كه‌ناڵی راگه‌یاندنی ناوخۆیی له‌و ده‌ڤه‌ره ئازیزه‌دا، ده‌سكه‌وتێكی دیكه‌ی پارتیمان بوو بۆ خزمه‌تگه‌یاندن به هاوڵاتیان و بواری راگه‌یاندن و رۆشنبیری و كلتووری.
ئومێده‌وارین شانبه‌شانی كه‌ناڵه‌كانی دیكه‌ی راگه‌یاندن له رێی به‌رنامه و پرۆگرامهكانتانهوه رۆڵی خۆتان ببینن له هۆشیاركردنه‌وه و پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه و زمان و كلتووری ره‌سه‌نی كوردایه‌تی.
له‌م بۆنه‌یه‌دا وێڕای پیرۆزباییمان، جارێكی دیكه پاڵپشتی و پشتیوانیی به‌رده‌وامی خۆمان بۆ (ته‌له‌ڤزیۆن و رادیۆی ده‌روازه) دووپات ده‌كه‌ینه‌وه و به‌هیواین هه‌میشه ده‌نگ و ره‌نگی خه‌ڵك و خواست و داواكارییه‌كانیان بن و، پێشكه‌وتن و سه‌ركه‌وتنی زیاتر له كاره‌كانتان به‌ده‌ست بێنن..
ده‌زگای رۆشنبیری و راگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان
17/12/2019
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.