كاتژمێر 10:30ى پێش نیوه‌رۆى ئه‌مڕۆ 2019/12/17، به‌ئاماده‌بوونى د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان و هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان و منى نبى قه‌هوه‌چى سكرتێرى په‌رله‌مان و سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان و ژماریه‌كى به‌رچاو له ئه‌ندامانى په‌رله‌مان و سه‌رۆكی دیوانى په‌رله‌مان و جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان و فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندانى په‌رله‌مان له رێوره‌سمێكى شایسته‌دا رۆژى ئاڵاى كوردستان و رۆژی دایك به‌رز راگیرا.
سه‌ره‌تاى رێوڕه‌سمه‌كه له‌گه‌ڵ سروودى نیشتیمانیی ئه‌ى ره‌قیب به‌ساتێك وه‌ستان بۆ گیانى پاكى شه‌هیدانى كوردستان ده‌ستى پێكرد، دواتر له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه ئاڵاى كوردستان به‌رزكرایه‌وه.
پاشان به‌وبۆنه‌یه‌وه سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان وتارێكی پێشكه‌ش كرد‌و تیایدا تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌و سه‌روه‌رى و داستانانه‌ى كه له مێژووی شۆڕشی نه‌ته‌وه‌و گه‌لان ده‌بنه‌مایه‌ی ئیلهام به‌خشین بۆ هونه‌رمه‌ندان و داهێنه‌رانی تا بیكه‌ن بههێماو نیشانه‌و نه‌خشاندنی ئاڵاكه‌یان و تیایدا سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی مێژوو و به‌ها پیرۆزه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی ڕه‌نگبداته‌وه‌و راشیگه‌یاند: "گه‌لی كوردیش به‌ده‌ر نییه له‌هه‌ر میلله‌تێكی دیكه كه خاوه‌نی سه‌دان داستان و شۆڕشی گه‌وره‌یه لهمێژووداو له‌هه‌ر قۆناغێكی شۆڕشهكانیشیدا خاوه‌نی ئاڵا‌و په‌رچه‌می خۆی بووه، ئاڵایه‌ك كه‌هه‌موو ڕه‌نگه‌كانی پێناسه‌ن بۆ شۆڕش و ئاشتی و ژینگه‌و ژیان"، گووتیشی: "خۆشبه‌ختانه ئه‌م ئاڵایه‌ی كه ئه‌مڕۆ به‌سه‌رسه‌رمانه‌وه ده‌شه‌كێته‌وه مایه‌ی شانازیی هه‌موو كوردێكه، كه له به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی 1945/12/17 بۆ یه‌كه‌مجار له‌سه‌رده‌می كۆماری مه‌هاباد له‌ڕێوڕه‌سمێكی شكۆداردا به‌ئاماده‌بوونی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د له‌شارى مه‌هاباد هه‌ڵكرا، كه به‌داخێكی گه‌وره‌وه زۆری نه‌برد به‌هۆی پیلانی داگیركه‌رانی كوردستان دواجار ئه‌زموونی یه‌كه‌م كۆماری كوردستان له‌به‌ین برا".
هه‌ر له وتاره‌كه‌یدا سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه‌ی به‌خه‌ون و ئاواتى مرۆڤی كرد كه به‌درێژایی مێژوو ئه‌وه بووه كه‌ئاڵای كوردستان به‌سه‌رسه‌ری و خاكه پیرۆزه‌كه‌یدا بشهكێتهوهو رایگه‌یاند: "خۆشبه‌ختانه ئه‌م هیواو ئاواته‌ی گه‌لی كوردمان له‌دوای ڕاپه‌ڕینی ئازاری 1991ه‌وه له‌دوای نیو سه‌ده بۆ جارێكی تر له خه‌ونه‌وه بوویه‌وه به‌واقیع و له‌پێناو به‌ڕه‌سمی ناساندنی ئه‌م ئاڵا پیرۆزه له ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمی و هه‌روه‌ها ناوخۆییشدا په‌رله‌مانی كوردستان له دانیشتنی ژماره 43ى خۆیدا كه له ڕۆژى 2004/6/19 به‌ڕێوه‌چوو به‌بڕیاری ژمارە (٤٨) ڕۆژی ١٧ی کانوونی یەکەمی هەموو ساڵێکی ڕۆژی هه‌ڵكردنی ئاڵای کوردستان و ڕۆژی دایکانی کوردستان ناساند، كه ئه‌ویش مێژووی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستانه له كۆماری مه‌هاباد".
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا باسى له گرنگیی ئه‌و بۆنه‌یه كرد كه هاوكاته له‌گه‌ڵ رۆژی جیهانیی (دایك)و رایگه‌یاند: "لایه‌نێكی تری ئه‌م بۆنه‌یه‌و جوانیبهكی تری ئه‌م بۆنه‌یه ئه‌وه‌یه كه هاوكاته له‌گه‌ڵ رۆژی جیهانیی (دایك)و بۆ ئێمه‌ی كورد ئه‌م مێژووه ڕه‌هه‌ندێكی قووڵتر‌و زیاتر لهواتایهك ده‌به‌خشێت، چونكه گهلێگجار مرۆڤ وابه‌سته‌یی خۆی به‌خاك و نیشتیمان و ئاڵا سهركهشهكهیهوه به‌په‌یوه‌ستی نێوان خۆی و دایكی ده‌چووێنێت، بۆیه ئه‌گه‌ر بۆ هه‌ر تاكێكی سه‌ر ئه‌م گۆی زه‌وییه ئه‌م رۆژه یه‌ك واتا‌و یه‌ك پیرۆزیی هه‌بێت بۆ ئێمه‌ی كوردستانییان دووجار پیرۆزه، كه جارێكیان بۆ خۆشه‌ویستیی دایكه‌و ئه‌وی تریش بۆ پیرۆزكردنی رۆژی ئاڵای كوردستانه".
دانانى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.