Erbil 38°C دووشەممە 23 شوبات 13:45

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات

پشتیوانی بۆ رێککەوتنی نێوان هەرێم و حکومەتی فیدراڵ دەربڕی
کوردستان TV
#7
100%


باڵیۆزی بەریتانیا پشتگیریی خۆی بۆ هەنگاوە چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.

ئەمڕۆ سێشەممە 17/12/2019 مەسرور بارزانی سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ستیف هیکی باڵیۆزی نوێی بەریتانیا لە عێراق کرد.

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە باڵیۆز هیکی کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکە نوێیەکەیدا.

باڵیۆزی بەریتانیا پشتگیریی خۆی بۆ هەنگاوە چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان نیشاندا و بەتایبەت لە هاندانی وەبەرهێنەرانی بەریتانی بۆ وەبەرهێنانی زیاتر لە هەرێمی کوردستاندا.

باڵیۆزی بەریتانیا هەروەها پشتیوانی خۆیشی دەربڕی بۆ رێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ دەربارەی بودجەی 2020.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.