گوته‌بێژی ژووره بازرگانی و پیشه‌سازییه‌كانی ھه‌رێمی كوردستان، كاروان سورچی له لێدوانێكی بۆ كوردستان تیڤی گوتی: "شاندێكی بازرگانانی پارێزگاكانی هه‌ولێر، دهۆك و سلێمانی سه‌ردانی توركیایان كردووه و رۆژی پێنجشه‌ممه به‌شداری له كۆڕبه‌ندێكی ئابووری نێوان ھه‌رێمی كوردستان و توركیا ده‌كه‌ن".
كاروان سورچی گوتیشی: شانده‌كه رۆژی پێنجشه‌ممه له شاری مێرسین به‌شداری كۆڕبه‌ندێكی ئابووری ده‌كه‌ن و رۆژی هه‌ینیش سه‌ردانی شاری ئادانا ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ پارێزگار و سه‌رۆكی ژووری بازرگانی ئادانا كۆده‌بنه‌وه و ئامانجیان ئه‌وه‌یه كه بتوانن له ساڵی داهاتوو زیاتر په‌ره به كه‌رتی بازرگانی بده‌ن له نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا.
شانده‌كه به سه‌رۆكایه‌تی ژووره بازرگانی و پیشه‌سازییه‌كانی ھه‌رێمی كوردستان رۆژی پێنجشه‌ممه ده‌ست به‌كاره‌كانی ده‌كات و كۆڕبه‌نده‌كه ماوه‌ی یه‌ك رۆژ له شاری مێرسین ئه‌نجام ده‌درێت و رۆژی هه‌ینیش شانده‌كه سه‌ردانی شاری ئادانا ده‌كات و دواتر ده‌گه‌ڕێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.