ئەندامێکی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، هەموو فراکسیۆنەکان لەگەڵ پرۆژەیاسای چاکسازین، بەڵام بەو مانایە نییە سەرنجیان لەسەر نەبێت.
ربینا تیاری، ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان، لەبارەی پرۆژەیاسای چاکسازی و رای فراکسیۆنە جیاوازەکان به ماڵپهری نوچهنێتی رایگەیاندووه: لەپێناو رێکخستنەوەی بواری وەزیفەی گشتی و خانەنشینی لە سەرجەم بوارەکان، شارستانی، پێشمەرگە و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و هەروەها بەرقەرارکردنی دادپەرەوەری لە خەرجکردنی موچە و دەرماڵە، بەخشین و ئیمتیازاتە داراییە گشتییەکانە.
روبینا تیاری دەڵێت، ئەندام پەرلەمانەکان و لیژنەکان، پێشنیاز و تێبینی خۆیان لەگەڵ راپۆرتی هاوبەش پێکەوە، بەشێوەی یاسایی رێکدەخرێت لەسەر پرۆژەیاساکە. گوتیشی هەموو فراکسیۆنەکان بەشێوەی گشتی لەگەڵ ئەو پرۆژەیەن، بەڵام مانای ئەوە نییە هیچ تێبینی و سەرنجێکیان لەسەر نەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.