سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رۆژی چوارشه‌ممه بڕیاریدا دانیشتنی په‌رله‌مان بۆ رۆژی دووشه‌ممه دوابخرێت.
محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گوتی: سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بڕیاریداوه ئێواره‌ی رۆژی دووشه‌ممه دوا واده بێت بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
شه‌وی رابردوو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق 14 مادده‌ی پڕۆژه یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران په‌سه‌ند كرد و نوێنه‌رانی كوردیش بایكۆتی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان كرد .
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.