له دانیشتنی شه‌وی رابردووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا هه‌مواری یاسای قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له كرده‌وه‌كانی تیرۆریستی و هه‌ڵه سه‌ربازییه‌كان زیانمه‌ند بوون گفتوگۆی له‌سه‌ركرا.
له‌وباره‌یه‌وه مه‌یاده نه‌جار ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به كوردستان تیڤی راگه‌یاند كه له دانیشتنه‌كه‌دا له‌و یاسایه‌دا بڕیار درا سێ ناوه‌ند بكرێنه‌وه كه یه‌كێكیان له هه‌رێمی كوردستان بێت بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه زیانمه‌ند بوون.
به‌ڵام له مادده‌ی هه‌شتی یاساكه ناوی پێشمه‌رگه نه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی كه بریندار بوون قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه، بۆیه داواكاریمان پێشكه‌شی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرد بۆ ئه‌وه‌ی ناوی پێشمه‌رگه جێگیر بكرێت له‌گه‌ڵ ناوی سوپای عێراقی و حه‌شدی شه‌عبی و ده‌نگی له‌سه‌ر درا.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.