له په‌یامێكدا باره‌گای بارزانی سوپاسی ڕه‌وه‌ندی كوردی ده‌كات بۆ ئه‌و پێشوازییه گه‌رمییه‌ی له تاهیر هه‌ورامی، نوێنه‌ری باره‌گای بارزانی بۆ كار‌و باری ڕه‌وه‌ندی كوردی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات كراوه.
ده‌قی په‌یامه‌كه
زۆر سوپاسی ڕه‌وه‌ندی كوردی له ئه‌وروپا ده‌كه‌ین كه له ٦ی ١١ـی ٢٠١٩ هه‌تا ١٤ـی ١٢ـی ٢٠١٩ پێشوازییه‌كی گه‌رمیان له به‌ڕێز تاهیر هه‌ورامی نوێنه‌ری باره‌گای بارزانی بۆ كاروباری ڕه‌وه‌ندی كوردی له ده‌ره‌وه كردووه.
پێزانینمان بۆ هه‌ڵوێستی هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه هه‌یه كه زۆر كوردانه و به ڕۆحێكی نیشتیمانپه‌روه‌رانه هاوكاری نوێنه‌ری باره‌گای بارزانی بوونه. هیواخوازیشین كه ئه‌مه ده‌ستپێكێك بێت بۆ پته‌وتركردن و توندوتوڵكردنی په‌یوه‌ندیی نێوان ڕه‌وه‌ندی كوردی له ئه‌وروپا و هه‌موو جیهان.
باره‌گای بارزانی
١٩ـی ١٢ـی ٢٠١٩
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.