نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه فڕۆكه‌كانی سوپای توركیا دوای ئه‌وه‌ی بۆ چه‌ند جارێك به ئاسمانی بناری قه‌ندیلدا سوڕانه‌وه بۆردوومانی چیای ساوێن و دوو گوندی بناره‌كه‌یان ده‌ست پێكرد.
له باره‌ی بۆردومانه‌كه‌وه په‌یامنێری كوردستان تیڤی له‌پشده‌ر پێی ڕاگه‌یاندین كاتژمێر1ی دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا چیای ساوێن و هه‌ردوو گوندی سێوه‌یس و ده‌شتێوانی به‌ری مه‌نگوڕایه‌تی بناری قه‌ندیلیان بۆردوومان كرد.
ڕاشیگه‌یاند: بۆردومانه‌كه تا ئێستاش به‌رده‌وامه و ترس و دڵه‌ڕاوكێیه‌كی زۆری له ناو دانیشتووانی بناره‌كه بڵاوبووه‌ته‌وه و داوا ده‌كه‌ن به هانایانه‌وه بچن
شایه‌نی باسه هه‌ردوو گونده‌كه ده‌كه‌ونه بناری قه‌ندیل و سه‌ر به ناحیه‌ی ناوده‌شتی قه‌زای پشده‌رن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.