به بڕیاری مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، 53 پاڵاوگه‌ی نایاسایی، له ناوچه‌ی كواشێی پارێزگای دهۆك داخران، كه هیچیان مۆڵه‌تی یاساییان نه‌بووه.
دوای ئه‌وه‌ی چالاكوانانی ژینگه باسیان له پیسبوونی ژینگه‌ی دهۆك كرد و هۆشدارییان له باره‌یه‌وه‌دا، سه‌رۆكی حكومه‌ت بڕیاری داخستنی پاڵاوگه نایاساییه‌كانی دهۆكی ده‌ركرد.
لە پارێزگای دهۆک نزیکەی 60 پاڵاوگە هەن کە زۆربەیان نایاسایین و لەو رێژەیە تەنها 7 پاڵاوگە مۆڵەتی یاسایی‌یان هه‌یه.
هه‌روه‌ها بۆ ئه‌م مه‌به‌سته شەوی ڕابڕدوو ھێزێکی تایبەتی لە ناوچەی کاشێی دھۆک جێگیر کرا و ئەمڕۆ ڕێگە نەدرا ھیچ پاڵاوگەیەکی نەوت کار بکات، بەڕێوەبەری پاراستن و چاککردنی ژینگەی دھۆکیش دەڵێت، ھەموو پاڵاوگە نایاساییه‌کان داخراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.