پێشمه‌رگه‌یه‌كی سه‌ر به هێزه‌كانی زێره‌ڤانی له كاتی پووچه‌ڵكردنه‌وه و هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مینێك پێدا ته‌قییه‌وه و له ئه‌نجام شه‌هیدبوو.
له‌مباره‌وه له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاشكرای كرد، لە میحوەری باشیکی دەشتی نەینەوا، پێشمەرگەیەکی هێزه‌كانی زێره‌ڤانی بە ناوی (ئەیاد سلێمان خورتی) خەڵکی گوندی قەسرۆك، لە کاتی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی پاشماوه‌ی مینه‌كانی كاتی شه‌ڕی داعش لە سنوورەکە، مینێك پێیدا دەتەقێت و به‌داخه‌وه بەوهۆیەوە شەهید دەبێت.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه ته‌رمی ئه‌و پێشمه‌رگه شه‌هیده له مه‌ڕاسیمێكی سه‌ربازی و به ئاماده‌بوونی خه‌ڵكی سنووره‌كه و ژماره‌یه‌ك له پێشمه‌رگه‌كانی هاوسه‌نگه‌ری له گۆڕستانی شینكه‌ی گوندی قه‌سرۆك به خاكی كورستان سپێردرا.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.