هاووڵاتیانی گوندێكی سنووری مەخموور پەلامارێكی تیرۆریستی داعشیان تێك‌شكاند.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، كاتژمێر 7ی شه‌وی رێككه‌وتی 19-12-2019، تیرۆرستانی داعش هه‌وڵیانداوه دزه بكه‌نه ناو گوندی (عه‌لی ره‌ش) له سنووری ناحیه‌ی باقرتی سه‌ر به قه‌زای مه‌خموور، به‌ڵام خه‌ڵكی گونده‌كه، كه سه‌رجه‌میان كوردن، رێگرییان لێكردوون و شه‌ڕ له نێوانیان دروست بووه، داعش نه‌یتوانیوه مه‌رامه‌كه‌ی جێ به‌جێ بكات و هیچ زیانێك به‌و گونده‌و دانیشتوانه‌كه‌ی بگه‌یه‌نێت.
بەپێی ڕاگەیەنراوەكەی وەزارەتی پێشمەرگە له ئه‌نجامدا په‌لاماره‌كه شكستی هێناوه و تیرۆریستانی داعش ناچاركران به‌ره‌و مۆڵگه‌كانیان هه‌ڵبێن و ئه‌م په‌لاماره‌ی داعش هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتووەتەوە.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.